تورکیا پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتییانی شاری سلێمانی قورستر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تورکیا بەردەوامە لە درووستکردنی ئاستەنگی و بەربەست لەبەردەم فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و لە دوایین هەوڵیشیدا پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتییانی شاری سلێمانی قورستر دەکات.

عەتا ئەنوەر، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیا و نووسینگە گەشتیارییەکانی سلێمانی رایگەیاند: بۆ وەرگرتنى ڤیزەی تورکیا مەرجەکان قورس کراون و داواى تاپۆى خانوو، پشتگیریى شوێنى کار، بڕى داهات و ئامانجى سەردانەکەى بۆ تورکیا، لە هاونیشتمانیانى سلێمانى دەکرێت.

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە رۆژی دووشەممە 6ـی کانوونی دووەمی 2025، تورکیا قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تاکو 6 مانگی تر درێژکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا