بڵێسەی ئاگر شارێکی ئەمریکای خاپوور کردووە و دەیان هەزار دانیشتووی ناچار بە چۆڵکردن کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاگرێکی وێرانکەر لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتی کالیفۆرنیا کەوتووەتەوە کە بە وتەی سەرۆکی ئەمریکا، “وێرانکەرترین رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە مێژووی کالیفۆرنیا”. ئاگرەکە هێندە بە تینە، دانیشتوانی رووبەرێکی بەرفراوانی لەو شارە جەنجاڵەی ئەمریکا ناچار بە چۆڵکردن کردووەتەوە و زیانی بە 10 هەزار ماڵ و باڵەخانەی ئەو شارە گەیاندووە کە زیانە ئابوورییەکانی بە نزیکەی 150 ملیار دۆلاری ئەمریکی دەخەڵمێندرێت.

ئاگری کینێس و ئیتۆن لە پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 8ـی کانوونی دووەم بە کاتی نێوخۆی ئەمریکا لەدۆڵی فێرناندۆ لە نزیک گەڕەکی وێست هیڵز لە لۆس ئەنجلۆس دەستپێکرد و بەهۆی بەهێزی با لە ماوەیەکی کورت دا تەشەنەی سەند و ناوچەکانی رۆژئاوای لەنزیک زەریای هێمنی گرتەوەوە.

بەهۆی ئاگرەکەوە 10 هەزار باڵەخانە سووتاون و زیانەکان بە 150 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێن

دەسەڵاتدارانی لۆس ئەنجلۆس رایانگەیاند، بەهۆی ئەو ئاگرەی کە پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە کەوتووەتەوە، لانیکەم 5 هەزار باڵەخانە لە شاری پاسادینا سووتاون و نزیکەی 5 و 300 باڵەخانەش بە درێژایی رووبەرێکی بەرفراوان لە لۆس ئەنجلۆسەوە تاکو کەناراوەکانی زەریای هێمن سووتاون. کە بەکۆی گشتی لانیەکەم 10 هەزار باڵەخانە کە پێکهاتوون لە خانووی هاووڵاتییان، باڵەخانەی نیشتەجێبوون، بازرگانی و باڵەخانەی حکومی.

دەیان بلۆک لە پالیسادێس لە نزیک کەناراوەکانی زەریای هێمن بەهۆی ئاگرەکەوە بوون بە خۆڵەمێش و سووتان. بەجۆرێک تەواوی ئەو ماڵانەی ئەو ناوچانە کە ئاگرەکە گرتوویەتییەوە تەنها شوشە و ئاسنی چێوەی ماڵەکان ماون.

زیانە گیانی و مرۆییەکانی ئاگرەکە

ئاگرکوژێنەوەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاگرە گەورەیەی کە دوو رۆژە لە لۆس ئەنجلۆس تەشەنەدەسێنێت و زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە، کە بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان هەزار کەسیش ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

کارین باس، سەرۆکی شارەوانیی لۆس ئەنجلۆس رایگەیاند، فڕۆکەکان بۆ یارمەتی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەدەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی سەر گردەکانی ناوچەی هۆڵیوود وستۆدیۆ سیتی. کە بەهۆی بوونی بایەکی بەهێز چالاکی فڕۆکە ئاو هەڵگرەکانیش سنوورداربوون.

لەبارەی زیانە ماددیەکانی ئاگرەکە، کۆمپانیای AccuWeather کە کۆمپانیایەکی تایبەتە و داتای کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی، رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، کە ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆسی زیانی ئابووریی 135 بۆ 150 ملیار دۆلاری ئەمریکی لەو شارە داوە.

ماڵی دەیان ئەکتەری هۆڵیوود سووتاون

بڵێسەی بەتینی ئاگرەکە زیانی ماددی بە چینی دەوڵەمەند تاکو چینی هەژار و کرێکار لە لۆس ئەنجلۆس گەیاندووە. لەو نێوەندەشدا ناوچەی هۆڵیوود کە زۆرینەی ئەکتەرە بەناوبانگەکانی ئەمریکای لێیە، زەرەرمەندی سەرەکی ئاگرەکەن و تێیدا ماڵی چەندین کەسایەتی ناوداری وێران و خاپوور بووە، کە دیارترینیان بیلی کریستاڵ، ماندی مۆر و پاریس هیڵتۆنە.

جەیمی لی کێرتیس، دەرهێنەر و ئەکتەری بواری سینەما رایگەیاند، کە سندووقێکی هاوکاریی دارایی بۆ ئەو کەسانە کردووەتەوە کە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان پێگەیشتووە و 1 ملیۆن دۆلاریشی وەک پێشەکی پێشکەش بە سندووقەکە کردووە.بەڵێنیدا یەک ملیۆن دۆلار بۆ دەستپێکردنی “سندوقی پشتیوانی” بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە کە دەستی لە هەموو ئاستە ئابوورییەکان کەوتووە لە دەوڵەمەندەکانی شارەکەوە تا چینی کرێکاری.

چەندین کەس بە تۆمەتی تاڵانکردنی سەروماڵی هاووڵاتییان دەستگیرکراون

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ لە ئەمریکا، فەرمانی چۆڵکردن بە 150 هەزار دانیشتوان دراوە لە سنووری 117 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەدا.

بەرپرسانی کالیفۆرنیا پشتڕاستیانکردووەتەوە، لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا پشێوی و پادشاگەردانی لە سەرتاسەری ویلایەتەکەدا روویانداوە و بەهۆیەوە هەندێک لە هاووڵاتییان هەوڵی ئەوەیان داوە کە پشێوییەکان بقۆزنەوە و موڵک و ماڵی هاووڵاتیان و دامودەزگا گشتییەکان تاڵان بکەن. بەو هۆیەشەوە لە شاری سانتا مۆنیکا نزیکەی 20 کەس دەستگیرکراون کە هەوڵی تاڵانکردنی شوێنەکانیان داوە و دەسەڵاتدارانی شارەکەش قەدەغەی هاتووچۆیان لە کاتژمێر 6ـی ئێوارە تاکو 6ـی بەیانی راگەیاندووە و لە رۆژی پێنجشەممەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاگرەکە وەک جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باسی دەکات. “وێرانکەرترین ئاگرە لە مێژووی کالیفۆرنیادا.” و تا ئێستا نەتواندراوە بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵبکرێت.

بایدن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمە وێرانکەرترین رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە مێژووی کالیفۆرنیادا و ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا 180 هەزار کەس ناچار بوون ماڵەکانیان چۆڵبکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا