پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 10ـی کانوونی دووەم ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. راشیگەیاند، پلەکانی گەرما لەمڕۆدا نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و بەجێگریی دەمێنێتەوە.
دەستەی کەشناسی راشیگەیاند، سبەی شەممە 11ـی کانوونی دووەم، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ نمە باران لە هەندێك ناوچە دەبارێت پاشان لە شەودا كاریگەری دابارین زیاد دەكات.
روونیشیکردەوە، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و سۆران.
کەشناسیی هەروەها پێشبینی دەکات لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی کەم ببارێت و پلەکانی گەرما لە رۆژی شەممەدا 2 بۆ 4 پلە دابەزین تۆماربکات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى