بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆککۆماری عێراق چەند پرسێک تاوتوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی عێراق و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا و داواشکرا چیتر ماف و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان تێکەڵی ململانێ و ناکۆکییەکان نەکرێت.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی گرنگی سەقامگیری سووریا و ناوچەکە کرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، کە پێویستە مافی هەموو لایەنێک لە سووریا پارێزراوبێت بە تایبەت گەلی کورد. بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەش گرنگە کە لەگەڵ هاوپەیمانان هەماهەنگ و هاریکار بین.

لە کۆتاییدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە پێویستە سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا هەماهەنگ بن لە گفتووگۆی بنیادنەرانە بۆ سەقامگیری ناوچەکە لەگەڵ پابەندبوون بە دەستووری عیراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا