پۆڵه‌تیك پرێس
عومه‌ر گوڵپى، كاندیدى سه‌ركه‌وتوو بۆ خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان راستگۆ و شه‌فاف نییه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌ركه‌كانى خۆى به‌ڕێكوپێكى جێبه‌جێبكات و ته‌وتین بكات، به‌غدا ساڵانه 20 ترلیۆن دینارى بۆ ده‌نێرێت، ده‌شڵێت له هه‌رێمى كوردستان ته‌نها كێشه‌ى مووچه نیه، نه‌بوونى هه‌لى كار و دانه‌مه‌زراندنى گه‌نجان و راوه‌ستانى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى گه‌وره ئابوورین له هه‌رێم.
عومه‌ر گوڵپى، كاندیدى سه‌ركه‌وتوو بۆ خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێسى وت: مووچه به‌پێى یاساى بودجه بۆ ساڵه‌كانى (2023، 2024 و 2025) و بڕیارى دادگاى فیدراڵى جێگیربووه، واته مووچه‌ى مووچه‌خۆران له‌ڕووى یاسایی و له‌ڕووى دادگاییه‌وه جێگیربووه، ماوه‌ته‌وه سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌رك و پابه‌ندییه‌كان، له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
عومه‌ر گوڵپى، وتى: به‌غدا زۆر به‌ڕوونى و هه‌رێمى كوردستان خۆیشى ده‌ڵێت له‌ساڵى 2024 دا 10 ترلیۆن و 752 ملیار دینارمان بۆ ناردوون به‌غدا ده‌ڵێت 900 ملیاریشه، هه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش جه‌خت له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى دوو هه‌فته پێشترى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت خۆشمان 960 ملیارمان خستووه‌ته سه‌ر، كه ئه‌م دوو بڕه كۆده‌یته‌وه 11 ملیار و 712 ملیار دینار ده‌كات، ئه‌مه یه‌ك دینارى كه‌م نییه بۆ 12 مووچه، من پێم سه‌یره ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئه‌و وه‌زیره به‌ڕێزانه سه‌ریان له ژماره ده‌رنه‌چوو، هه‌ر پرسیارێك بكه‌ن و بڵێن ئه‌م دوو ژماره‌یه ئێوه ده‌یڵێن ” ئه‌وه‌ى به‌غدا و بڕه‌كه‌ى هه‌رێم” 12 مووچه ده‌كات، ئێوه 11 مانگتان داوه مانگى 12تان بۆچى دابه‌شنه‌كردووه.
وتیشى: داهاتى ناوخۆیان به‌ته‌واوى له‌به‌رده‌سته و نه‌وتیش به‌ته‌نكه‌ر ده‌فرۆشن، ناتوانن لانى كه‌م مووچه‌ى یه‌ك مانگ بده‌ن كه مانگى 12 یه، ئه‌نجا چۆن ده‌توانن مووچه‌ى 12 مانگ دابین بكه‌ن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، خه‌ڵكى كوردستان له‌بیریه‌تى كاتێك خۆیان به‌بۆریش نه‌وتیان ده‌فرۆشت، داهاتى ناوخۆشیان به ته‌واوى له‌به‌رده‌ست بوو، به‌غدا هیچ هه‌قى به‌سه‌ریانه‌وه‌نه‌بوو، سیاسه‌تى ئابوورى سه‌ربه‌خۆیان هه‌بوو، 2015 چوار مووچه‌یان نه‌دا، 2016 و 2017 و 2018 لێبڕین تا ئاستى 70% رۆشت، 2018 مووچه‌یان لێبڕى، 2020 حه‌وت مووچه‌یان نه‌دا، 2023 سێ مووچه‌یان نه‌دا، هه‌موو وه‌ره‌قه‌ى فشاره‌یان ئه‌وه‌یه بمان گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وكاتانه‌ى كه مووچه‌یان ده‌بڕى و پاشه‌كه‌وتیان ده‌كرد و نه‌یان ده‌دا، به‌پاساوى ئه‌وه‌ى داهاتى فرۆشتنى نه‌وت به‌ش ناكات و داهاتى ناوخۆشیان ده‌خسته‌سه‌رى و یه‌ك پرۆژه‌یان جێبه‌جێنه‌ده‌كرد، ئه‌نجا نه‌یانده‌توانى مووچه بده‌ن، كامه وه‌ره‌قه‌ى فشارى تۆیه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌غدا به‌بێ عه‌زیه‌ت و به‌بێ ئه‌وه‌ى نه‌وتى بده‌یتێ و داهاتى ناوخۆت له مانگى 7 ه‌وه نه‌ناردووه و ته‌وتینت نه‌كردووه و لیستێكى رێكوپێكى مووچه‌ت نییه، ئه‌نجا 10 ترلیۆن و 752 ملیار دینارى بۆ ناردوویت، بۆ سوپاسى خوا ناكه‌یت و سیاسه‌تى خۆت راست ناكه‌یته‌وه، بۆ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كانت راستگۆنیت، بۆ شه‌فاف نیت و به‌خه‌ڵكى كوردستان ناڵێیت رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشیت چى لێده‌كه‌یت؟
عومه‌ر گوڵپى، هێماى به‌وه‌كرد، هه‌رێمى كوردستان ته‌نها كێشه‌ى مووچه‌ى نییه، هه‌زاره‌ها گه‌نج چاوه‌ڕوانى هه‌لى كار و دامه‌زرانن، ده‌رچووانى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مى زانكۆكان چاوه‌ڕوانى هه‌لى كارن، پاشان فه‌رمانبه‌ران پله به‌رزكردنه‌وه‌یان راگیراوه، هیچ هاوكاریه‌كت بۆ گه‌نج نییه، هیچ هاوكاریه‌كت بۆ جووتیارنییه، هیچ هاوكاریه‌كت بۆ پیشه‌سازى و گه‌شت و گوزار و یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون نیه، 3500 پرۆژه راگیراون.
روونیكرده‌وه، ئه‌م كێشه گه‌وره ئابوورییانه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌م شێوه نابه‌پرسانه‌ى به‌رپرسانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و حكومه‌تى هه‌رێم چاره‌سه‌رنابێت، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه تۆ ئه‌ركه‌كانى خۆت جێبه‌جێبكه و له به‌غداش داواى شایسته‌داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌یت كه‌ئه‌گه‌ر وه‌كو خۆى جێبه‌جێ ببێت 20 ترلیۆن دینار ده‌كات كه به‌شى هه‌مووشتێك ده‌كات له هه‌رێمى كوردستان.