پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیرى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەى 100% سەرکەوتوو بووە لە رێگریکردن لە پێشێلکارییەکان بۆ سەر بۆرییەکانى نەوت، وتیشی: “گرێبەستێک واژۆ دەکەن بۆ کڕینى درۆن.”
ئەو وتانەى عەبدولئەمیر شمەرى، وەزیرى ناوخۆى عێراق لە ئاهەنگى یادى 103 ساڵەى دامەزراندنى پۆلیس بوو کە رۆژی پێنجشەممە 9ى کانوونى دووەمى 2025 لە بەغدا بەڕێوەچوو.
عەبدولئەمیر شمەرى راگەیاند، وەزارەتى ناوخۆ لە سەروبەندى واژۆکردنى گرێبەستێکە لەگەڵ دەستەى پیشەسازیى جەنگى بۆ کڕینى درۆن، ئاماژەى بەوەدا کە دۆسیەى ئەمنى حەوت پارێزگایان لە وەزارەتى بەرگریى وەرگرتووە و رادەستکردنى دۆسیەى ئەمنى پارێزگاکانى دیکەش یەک لە دواى یەک دەکرێن.
9ى کانوونى دووەمى 1921، لە سەردەمى دەسەڵاتى پاشایی عێراق، بۆ یەکەمجار یەکەیەکى پۆلیس بۆ وەزارەتى ناوخۆى ئەو کاتە پێکهێنرا.