جۆزێف عەون.. سەرۆککۆماری نوێی لوبنان لەبەردەم کێشەو ئاڵنگارییەکاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی لوبنان، جۆزێف عەون، فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی سووپای لوبنان، بووە چواردەهەمین سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و لە دوای هەڵبژاردنیشی وتی: بەڵێن دەدەم بەزووترین کات کەسێکی شیاو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بدۆزینەوە و ڕایبسپێرێن بۆ ئەم ئەرکە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕووی گەندەڵی و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەبینەوە.

عەون دوای بەدەستهێنانی 99 دەنگ لە خولی دووەمی دەنگدان لە میانی دانیشتنێکدا کە هەر 128 پەرلەمانتارەکە ئامادەی بوون، هەڵبژێردرا

رۆژی پێنجشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2025، جۆزێف عەون، فەرماندەی باڵای سەربازیی سووپای لوبنان، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی، بووە چواردەمین سەرۆککۆماری لوبنان.

عەون دوای بەدەستهێنانی 99 دەنگ لە خولی دووەمی دەنگدان لە میانی دانیشتنێکدا کە هەر 128 پەرلەمانتارەکە ئامادەی بوون، هەڵبژێردرا.

لە هەڵبژاردنی رۆژی پێنجشەممەدا، جۆزێف عەون لەگەڵ هەریەک لە ئلياس بەيسری، وەزیری پێشوتری دارایی لوبنان و جیهاد ئەزوەر، بەڕێوبەری گشتیی ئاسایشی نیشتمانی لە کیبڕکێدا بوو و لە کۆتاییدا هەڵبژاردنەکەی بردەوە.

ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، عەون سوێندی دەستووری وەک سەرۆکی وڵات خوارد و وتی: ئەمڕۆ قۆناغێکی نوێ لە مێژووی لوبنان دەست پێدەکات. بەڵێنتان پێدەدەم دەسەڵاتەکانی سەرۆککۆمار وەک ناوبژیوانێکی دادپەروەرانە لە نێوان دامەزراوەکاندا پیادە دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەیشتوینەتە ساتەوەختی ڕاستی، لە قەیرانێکی حوکمڕانیداین کە پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە لە ئەدای سیاسی و ئابووریدا، لوبنان سەرەڕای شەڕ و بۆردومان و خراپ بەڕێوەبردنی، وەک خۆی ماوەتەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر بمانەوێت وڵاتێک بنیات بنێین، دەبێت هەموومان لە ژێر دەسەڵاتی یاسادا بین، نابێت دەستوەردان لە دەسەڵاتی دادوەری و بنکەکانی پۆلیسدا هەبێت.

پۆستی بەتاڵی سەرۆکایەتی

خولی سەرۆکایەتیی میشێل عەون، سەرۆکی پێشووی لوبنان لە 2022ـەوە تەواو بووە، بەڵام بەهۆی شەڕ و ململانێی ناوچەکە و دواتریش شەڕی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل نەتوانرابوو سەرۆکی نوێ هەڵببژێردرێت. لەو دوو ساڵەی دواییدا، سەرۆکوەزیرانی لوبنان کاروباری سەرۆکایەتیی کۆماری بەڕێوە دەبرد.

هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری وڵات لە لوبنان، بەپێی مادەی 49ـی دەستووری ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت. پێویستە ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکی لوبنان کریستیان بێت

رۆژی 8_1_2025 یش، سلێمان فەرنجی، تاکە بەربژێری حیزبوڵڵا کشایەوە، دواتریش سلێمان فەرنجی پشتیوانی خۆی بۆ جۆزێف عەون راگەیاند، بۆیە زۆرترین پاڵپشتی بۆ ئەو فەرماندە سەربازییە دروست بوو.

هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری وڵات لە لوبنان، بەپێی مادەی 49ـی دەستووری ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت. پێویستە ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکی لوبنان کریستیان بێت.

ماوەی یەک خولی سەرۆکایەتی لە لوبنان 6 ساڵە و سەبارەت بە دەنگدانەکە بەمشێوەیە: لە یەکەم گەڕی دەنگدان، پێویستە هەر بەربژێرێک دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی پەڕلەمانی ئەو وڵاتە بەدەست بهێنێت. ئەگەر هیچ کام لە بەربژێرەکان نەیتوانی ئەو دەنگە بەدەستبێنێت، دەچێتە گەڕی دواتر، لەگەڕی دووەم کامیان زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا دەبێتە سەرۆکی وڵات.

سەرۆککۆماری نوێ و ئەو حکومەتەی کە پێکیدەهێنێت ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە، دیارترینیان ئاوەدانکردنەوەی دوای جەنگ کە تێیدا ئیسرائیل بەشێک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی و گەڕەکی باشووری بەیرووتی پایتەختی وێران کرد.

هەروەها سەرۆککۆمار دەبێت بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، کە هاوکات پابەندبوون بە بڕیارنامەی 1701ی ساڵی 2006 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەکداماڵینی هەموو گروپە چەکدارەکان جگە لە “هێزە شەرعیەکان” لەخۆدەگرێت.

جۆزێف خەلیل عەون، ساڵی 1964 لە لوبنان دایکبووە. لە ساڵی 2017ـەوە فەرماندەی گشتیی سوپای لوبنانە.

عەون لە زانکۆی ئەمریکی – لوبنانی خوێندوویەتی و زمانەکانی عەرەبی، فەرەنسی و ئینگلیزی دەزانێت، خێزاندارە و باوکی کوڕێک و کچێکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا