بافڵ جەلال تاڵەبانی: خۆمان بە پارێزەری سەرجەم خەڵکی کوردستان دەزانین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان چاویکەوت بە نوێنەری خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا نوێنەری خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە راپۆرتێکدا کێشە و داواکارییەکانیان خستەڕوو و راشیانگەیاند، پابەندی رێنمایی و رێکارە یاسایی و ئەمنییەکان دەبن و هاوکاری تەواوی دەزگای ئاسایش و سەرجەم دامەزراوەکان دەبن بۆ پاراستنی ئارامیی سلێمانی.

لەبەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانیی خۆی بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، خۆمان بە پارێزەری سەرجەم خەڵکی کوردستان دەزانین بەهەموو چین و توێژەکانییەوە، ئەرکی ئێمە پاراستنی ماف و بژێویی ژیانی خەڵکە و رێگەنادەین غەدر و ناحەقی بەرامبەر هیچ کەسێک بکرێت.

سەرۆکی یەکێتی وتیشی، لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەزگا ئەمنییەکان هەماهەنگ دەبین تاوەکو لەچوارچێوەی یاسا و رێکارەکاندا کێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان چارەسەر بکرێت، بێگومان پابەند بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و ئاسایش ئەم کارە دەکرێت و دەبێت یاسا وەک یەک بەسەر هەموواندا جێبەجێبکرێت.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، نابێت لە کوردستاندا مافی هیچ توێژێکی کۆمەڵگە پێشێلبکرێت و نادادییان بەرامبەر بکرێت، پشتیوانیی هەمووان دەبین و هەرێمێکمان دەوێت تێیدا هەمووان هەست بە ئارامی و پارێزراوی بکەن و رێز لە مافەکانیان بگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا