پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئاشکرایکرد، کێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان چارەسەرکرا و لە ئەمڕۆوە دەتوانن بە پابەندبوون بە ڕێنماییەکان بێنەوە سەر شەقامەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە9ی کانونی دووەم، سوارە عومەر، نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە دەباشان کۆبووینەوە و باسمان لە کێشەکان کرد، لەئەنجامدا بڕیاریدا بە راگرتنی ڕێوشوێنەکانی دەست بەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە”.
ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە وەک ئەنجومەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتمان کردەوە کە سلێمانی وەک بیلبیلەی چاومان دەپارێزین”.
لە کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە جەخت لە چەند خاڵێکی گرنگ کرایەوە ئەوانیش، راگرتنی رێوشوێنەکانی دەست بەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەیەکی کاتی و بەوشێوەیە لە ئەمڕۆوە دەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان، لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی یاسایی بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئەمنی، رێگانادرێت کڕین و فرۆشتن بەو ئۆتۆمبێلانەوە بکرێت تا ئەوەی کاتەی لیژنەکە بڕیاری خۆی دەدات، پێویستە شۆفێران پابەندبن بە یاسا و رێنماییەکانی هاتووچۆ، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی رابردوودا دەستیان بەسەرداگیرابوو ئەگەر کاری نایاساییان پێنەکرابێت بە خاوەنەکانیان دەدرێنەوە.