پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە بڕیاری سەرۆکی یەکێتی قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان هەڵدەگیرێت و بازگەکانیان بە روودا دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2025، سەرچاوەیەک بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسی رایگەیاند، “نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبوونەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ لە دەباشان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ببەستن و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی ئاشکرا بکەن.”
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس باسی لەوەکرد، “دەنگۆی ئەوە هەیە کە بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی جارێکی دیکە رێگە بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بدرێت بگەڕێنەوە سەر شەقامەکان و بازگەکانیان لەسەر هەڵبگیرێت.”
وتیشی، “بڕیارەکە بۆ ئەوەیە هاوکاریی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بکرێت تا ئەو کاتەی رێگەچارەسەرێک بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان دەدۆزرێنەوە.”