بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار روو لە هەڵکشانە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی کانوونی دووەمی 2025، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بۆرسەی شاری سلێمانی بەرامبەر بە 151 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەراورد بە نرخەکانی دوێنێ رۆژی چوارشەممە، ئەمڕۆ بەهای دۆلاری ئەمریکی  250 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک بەرزبووەتەوە

لە ماوەکانی رابردوودا لەگەڵ دەستپێکردنی پشووەکانی سەری ساڵ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد و گەیشتە سەروو 152 هەزار دینار.

شارەزایان و شرۆڤەکارانی بازاڕە داراییەکان ئاماژەیان بۆئەوە کرد، بەرزبوونەوەی لەناکاوی دۆلار کاتییە و پاش کۆتاییهاتنی پشووەکانی سەر ساڵ نرخەکان سەقامگیرتر دەبن.

نرخی ئەمڕۆی دراوە جیهانییەکان لە بۆرسەی شاری سلێمانی:

‎نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=151,250
‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار
€100=155,000
‎نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
£100=184,500
‎نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دینار
1000=115,000
‎نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار
1000=115,000
‎نرخی تمن بەرامبەر دینار
1000,000=19,500
‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=102,5$
‎نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=122$
‎نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار
1000=76$
‎نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار
1000=76$
‎نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=7,800,000
‎نرخی تمەن بە حەواڵە
$100=8,150,000
‎نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
$100=3,450
‎نرخی لیرەی سوری
1000,0000=185,000

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا