هەسەدە کوژران و برینداربوونی 100 چەکداری نزیک لە تورکیای راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکانی دوێنێ چوارشەممە 100 چەکداری سەر بە تورکیا لە نزیک بەنداوی تشرین کوژراون و برینداربوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی کانوونی دووەمی 2025، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد، لە بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممەوە گرووپەکانی سەر بە تورکیا بە پاڵپشتی و هاوکاریی تۆپخانە، فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورسی سوپای تورکیا هێرشیان بۆسەر گوندەوارەکانی باشووری رۆژهەڵاتی شاری مەنبەج و باکووری بەنداوی تشرین و  دەستپێکرد.

راشیگەیاندووە، هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا تا ئێوارەی هەمان رۆژ بەردەوامییان هەبووە و سەرجەمی هێرشەکانیش لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێندراون و گورزی قورس لەو چەکدارانەی سەر بە تورکیا دراوە کە هەڵی دزەکردنیان بەناو هێڵەکانی پێشەوەی هەسەدە دابوو.

بەگوێرەی هەسەدە، شەڕڤانان توانیویانە 63 چەکداری سەر بە تورکیا بکوژن و 37 چەکداریش بریندار بکەن کە زۆرینەیان برینەکانیان قورسە. هاوکات چەندین تانک، زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی چەکداران لە هێرشەکەدا تێکشکێندراوە.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە، چەکدارانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە پاش تێکشانی هێرشەکانیان هەڵهاتوون و تەرمی چەکدارە کوژراوەکانیان بەجێهێشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا