شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەت بەردوام دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی کانوونی دووەمی 2025، لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە و رەشنووسێک بۆ پێکهێنانی کابینەی 10ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەڵاڵە دەکەن.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێر دەستیپێکردووە. شاندی یەکێتی پێکهاتوون لە هەریەکە لە د. رێواس فایەق، ئامانج رەحیم و شاڵاو شێخ جەلال، هەروەها شاندەکەی پارتیش لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح پێکهاتوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە نووسینەوەی رەشنووسەکەدا بە روونی ئاماژەی بە هەڵە و کەمووکورتییەکانی کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چۆنێتیی بەڕێوەبردنی دەسەڵات و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاونیشتیمانیان لە تەواوی هەرێمی کوردستان کردووە و تێبینییەکانی بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی یاداشت کردووە.

ئەمە دووەمین کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتییە لە ساڵی نوێدا و چوارەمین کۆبوونەوەی ئەو دوو حزبەیە لە سەرووبەندی دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە هەفتەی ئاییندەش کۆبوونەوەکان بەردەوام بن و حزبە کۆببنەوە بە ئامادەیی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری شاندی یەکێتی و هۆشیار زێباری، سەرپەرشتیاریی تیمی دانوستکاری پارتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا