پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەبڕی زیاتر لە 273 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێدەکرێت و کێشەی کارەبای گەڕەکێکی گەورەی سلێمانی چارەسەر دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە9ی کانونی دووەم، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لهسهر بودجهی داهاتی 8%ی كارهبای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، بهبڕی زیاتر له 273 ملیۆن دینار كێشەی كارەبای گەڕەکی توەسپی چارەسەر دەكرێت، بەدانانی ژمارهیەك محەویلەی یاریدەر بۆ گەڕەكهكه، كه دهكهوێته سنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات.
ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژهكه چەند بڕگەیەك لە خۆدەگرێت و بریتییه له، دانانی محەویلەی یاریدەدەر (مساعد) بۆ محەویلەكانی ژمارە 39 +31+36+26، دانانی محەویلە بۆ 41 ماڵ و ژمارەیەك ماڵی دیكە لە خوار كارگەی ئاوی کانی سارد لەسەر رێگای سەرەكی قەیوان.
ڕوونیکردەوە، بودجهی پڕۆژهكه بریتییه له (273,600,000) دوو سەد و حەفتاو سێ ملیۆن و شەش سەد هەزار دینار و بڕیارە لە ماوەی 95 رۆژدا تەواو بكرێت.