پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاشکرایکرد، لەماوەی ساڵی 2024دا 539 بوومەلەرزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لەماوەی ساڵی 2024دا لە تۆڕی چاودێری بوومەلەرزەزانی عێراق 539 بوومەلەرزە تۆمارکراون، کە گوڕەکانیان لەنێوان 1 بۆ 6.2 پلەی ڕێختەر بووە.
ئاماژە بەوەکراوە، بوومەلەرزەکان لە ناوچە جیاوازەکانی وەک باشووری ڕۆژهەڵاتی دەربەندیخان، دیالە، سەڵاحەدین، بەسرە، میسان، واست، ئەنبار، موسەننا، بابل، کەلار، مەندەلی، خانەقین، نەینەوا، کەرکوک، دهۆک، سلێمانی و هەولێر ڕوویانداوە.
جەختکراوەتەوە، بوومەلەرزەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.