نرخی نەوت زیاتر لە دۆلارێک دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت زیاتر لە دۆلارێک دابەزینی بەخۆوە بینی، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 36 سەنت کە دەکاتە 0.45% دابەزیوە و گەیشتووەتە 75 دۆلار و 8 سەنت. لەبەرامبەردا، نرخی نەوتی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا نزیکەی 42 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک کە دەکاتە 0.5% دابەزیوە و گەیشتووەتە 72 دۆلار و 9 سەنت.

لە کۆتایی مامەڵەکانی دوێنێدا، نەوتی خاوی برێنت نزیکەی یەک دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی کە دەکاتە 1.16%.

بەگوێرەی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا، قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا کەمیکردووە، لەبەرامبەردا قەبارەی بەنزینی کۆگاکراو رووی لە زیادبوون کردووە.

ئیدارەکە لە نوێترین داتایدا کە دوێنێ بڵاویکردەوە رایگەیاندووە، لە کۆتا هەفتەی کۆتاییهاتنی هەفتەی پێش 3ـی کانوونی دووەم، قەبارەی نەوتی کۆگاکراو 959 هەزار بەرمیل دابەزیوە و گەیشتووەتە 414 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل، لە کاتێکدا ئاژانسی رۆیتەرز پێشبینیی کەمبوونەوەی تەنها 184 هەزار بەرمیلی کردبوو.

لەبەرامبەردا ئیدارەکە دەڵێت، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا قەبارەی بەنزین 6 ملیۆن 300 هەزار بەرمیل لە کۆگاکانی ئەمریکادا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 237 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل، لەکاتێکدا پێشبینیی شرۆڤەکاران ئەوەبوو تەنها یەک ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل بەرزدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا