پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی کانونی دووەم، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی هەینی10ی کانونی دووەم، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هەندێک شوێن پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18پلەى سیلیزى
سلێمانی :15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17پلەى سیلیزى
کەرکوک : 20پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19پلەى سیلیزى
گەرمیان : 24پلەى سیلیزى