لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی 11ـی ساڵی رابردووی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی 1ی 2025 مووچەی مانگی تشرینی دووەم/11ی مامۆستایانی گرێبەست لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
راشیگەیاند، تەمویلی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی 11 “لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.”
بەپێی داتاکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە ، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە. پاش دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست، ئەو مامۆستایانەی هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسن 500 هەزار وەک مووچە وەردەگرن و ئەوانەشی بڕوانامەی دبلۆمیان هەیە 400 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت.