پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جەخت لە نزیکیی ئاگربه‌ست له غه‌ززه دەکاتەوە و ده‌ڵێت: ئه‌مریكا، به هاوکاریی فه‌ره‌نسا سه‌رقاڵی به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئاگربه‌سته‌كه‌یه.
رۆژی چوارشه‌ممه، 8ی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ جان نوێڵ بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له پاریس جه‌ختی كرده‌وه، ئاگربه‌ست له نێوان حكوومه‌تی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه و ڕێككه‌وتن له باره‌ی بارمته‌كانه‌وه، زۆر نزیكە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دانوستانه‌كان له ده‌وحه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، به‌رده‌وامن.