پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دكتۆر توانا نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ده‌ڵێت، سبه‌ى لیژنه‌یه‌ك له به‌غداوه دێته هه‌رێمى كوردستان و پێشبینى ده‌كه‌ین بۆ پرسى دامه‌زراندنى سێ یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆكانى هه‌رێم بێت، ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هه‌رچیه‌كیان بوێت هاوكاریان ده‌بین.
دكتۆر توانا نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێم به پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ینێ كاتژمێر 10 بۆ 10:30 خوله‌كى به‌یانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى راژه‌ى عێراق بێته هه‌رێمى كوردستان و ده‌ڕواته ئه‌نجومه‌نى راژه‌ى هه‌رێم داوایانكردووه له‌ئێمه‌ش وه‌كو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى یان هه‌ر كه‌سێكى تر كه خۆى پێى باش بێت له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به‌شداربێت، ئه‌مه جارى یه‌كه‌م نییه پێشتریش له‌گه‌ڵیان كۆبووینه‌ته‌وه.
دكتۆر توانا نه‌جه‌ف وتى: پێشتر بۆ دوو مه‌به‌ست له‌گه‌ڵیان كۆبووینه‌ته‌وه یه‌كێكیان چاره‌نووسى سێ یه‌كه‌مه‌كان كه ئێمه وه‌كو هه‌رێم چه‌ند ژماره‌مان هه‌یه‌و پله‌ى وه‌زیفیان چیی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دکتۆرا كه ئه‌و كاتیش لیسته‌كانمان بۆ ناردوون.
وتیشى: بزانین سبه‌ینێ چیان له‌ئێمه ده‌وێت، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هه‌ر ناو و زانیارییه‌كیان بوێت له‌سه‌ر سێ یه‌كه‌مه‌كان و بڕى پاره‌كانیان چه‌نده و ساڵه‌كانیان چه‌نده و له‌كه‌یه‌وه بۆ كه‌ى دانه‌مه‌زراون ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه دۆسییه‌كانمان ئاماده‌كردوه و سبه‌ینێ ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستیان.
باسى له‌وه‌شكرد، ئێمه نازانین سبه‌ینێ ئه‌وان چی‌یان له ئێمه ده‌وێت به‌ڵام ئێمه سه‌رجه‌م ئه‌و دۆسێیانه‌ى كه پێشتریش بۆمان ناردوون دووباره ده‌یانخه‌ینه‌وه به‌رده‌ستیان بزانین ئه‌وان چیان ده‌وێت له ئێمه، ئه‌وان هه‌رچییه‌كیان پێویست بێت ئێمه زۆر هاوكاریان ده‌بین، پێشبینى ده‌كه‌ین بابه‌تى سه‌ره‌كى سه‌ردانه‌كه‌یان دامه‌زراندنى سێ یه‌كه‌مه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بێت.