پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دكتۆر كامه‌ران قه‌ره‌داغى پزیشكى راوێژكار له نه‌خۆشییه‌كانى سنگ و بۆرى هه‌ناسه، روونكردنه‌وه له‌باره‌ى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌دات كه له چین بڵاوبووه‌ته‌وه.
دكتۆر كامه‌ران قه‌ره‌داغى پزیشكى راوێژكار له نه‌خۆشییه‌كانى سنگ و بۆرى هه‌ناسه، به پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: ئه‌م ڤایرۆسه تازه نییه له ساڵى 2001 دا دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌م ڤایرۆسه له هه‌موو جیهاندا هه‌یه، هه‌ر له چین نییه، له كوردستانیش هه‌یه، له ئه‌مریكا و رووسیا و هه‌موو شوێنێكدا هه‌یه، ئه‌م ڤایرۆسه پێى ده‌وترێت ڤایرۆسێكى جووته خوشكى كه له‌منداڵدا زیاتر تووش ده‌بن.
دكتۆر كامه‌ران قه‌ره‌داغى وتى: منداڵ و گه‌وره تووشى ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بن، له گه‌وره‌دا ئه‌وانه زیاتر تووش ده‌بن كه به‌رگرییان كه‌مه، یان نه‌خۆشى درێژخایه‌نى بۆرى هه‌واو سییه‌كان و گورچیله‌یان هه‌یه، یان ئه‌و ده‌رمانانه به‌كارده‌هێنن كه بۆ نه‌خۆشی درێژخایه‌ن به‌كاردێن و به‌رگرى داده‌به‌زێنن.
وتیشى: له‌رێگه‌ى بۆرى هه‌واو سییه‌كانه‌وه‌و به‌هۆى پژمه‌وه یان به‌هۆى ده‌ستدان له ده‌م و لووت و ده‌ستدان له شوێنى تر ده‌گوازرێته‌وه، نزیكه‌ى پێنج مانگ له مانگى 10 بۆ مانگى 3 ئه‌م ڤایرۆسه هه‌یه، ئه‌مانه پێیان ده‌وترێت وه‌رزى واته له هاویندا زۆر كه‌مه.
دكتۆر كامه‌ران قه‌ره‌داغى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، جارى واهه‌یه كه‌سێك ئه‌م ڤایرۆسه‌ى گرتووه له هه‌مان كاتدا ئه‌نفلۆنزا ده‌گرێت له هه‌مانكاتدا كۆرۆناش ده‌گرێت، كێشى زۆره، شه‌كره‌ى هه‌یه، فشارى خوێنى هه‌یه، نه‌خۆشى درێژخایه‌نى سییه‌كانى هه‌یه به‌داخه‌وه لێى پیس ده‌كات و ده‌یكوژێت، له‌وڵاتێكى وه‌كو ئه‌مریكا نزیكه‌ى 10 بۆ 15 هه‌زار كه‌س به‌م نه‌خۆشیه درمیانه ده‌مرن، له ئه‌ورپا له‌ساڵى 2017 و 2018 نزیكه‌ى 130 هه‌زار كه‌س مردون، له پاییزو زستاندا به‌م نه‌خۆشییه درمییانه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نیشانه‌كانى ئه‌م ڤایرۆسه وه‌كو هه‌ڵامه‌ت وایه هیچ جیاوازییه‌كى نییه، له نیشانه‌كانى چاو سووربوونه‌وه و چاو خوران و كۆكه و به‌ڵغه‌م و كپبوونه‌وه‌ى گوێ و قوڕگ ئێشه‌یه، هه‌ندێكجار ماكه‌كان دروست ده‌بێت و ده‌چێته خواره‌وه بۆ سییه‌كان تووشى هه‌وكردنى بۆرى هه‌واى ده‌كات، یان تووشى هه‌وكردنى سییه‌كانى ده‌كات، ئه‌مه بۆ هه‌مووى وانییه.
روونیشیكرده‌وه، كۆرنا جیاوازه تا ئێستاش كۆرۆنا سیفاتى تایبه‌تى خۆى هه‌یه بۆنمونه كۆرۆنا له ئێستادا چاوئێشه‌ى له‌گه‌ڵدایه، تام و بۆنى كه‌سى تووشبوو تێكده‌چێت، له قوڕگه‌وه ده‌ست پێده‌كات و كۆكه‌ى درێژخایه‌ن.
باسى له‌وه‌شكرد، ئێستا له‌وه‌ده‌چێت ئه‌م ڤایرۆسه تۆزێك گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتبێت وه‌كو كۆكه‌ى درێژ خایه‌ن، خه‌ڵكێكى زۆر كۆكه‌یه‌كى درێژخایه‌نى هه‌یه به هیچ شتێك چاك نابن به ده‌رمانى كورده‌وارى نیشانه‌كانى تۆزێك چاكده‌بێت.
هێماى به‌وه‌شكرد، ئه‌م ڤایرۆسه هیچ ئه‌نتى ڤایرۆسێك یان ڤاكسین و ده‌رمانێكى نییه، كه‌سى تووشبوو خۆى چاكده‌بێته‌وه، چاكبوونه‌وه‌كه‌ش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر جیاوازى هه‌یه، هه‌یه پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت، هه‌یه 7 رۆژو هه‌شه 14 رۆژ ده‌خایه‌نێت تا چاكده‌بێته‌وه، هه‌یه ماكه‌كانى تا 2 مانگ یان 3 مانگ یان 4 مانگ ده‌مێنێته‌وه ته‌نها به وشكه كۆكه.