پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دڵنیایی دەدات کە لە 2025دا هیچ گرفتێکی دارایی نابێتە بەربەست لەبەردەم پێدانی مووچەی مووچەخۆران و دەشڵێت، بەردەوامین لە سنووردارکردنی سپیکردنەوەی دۆلار.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، عێراق خاوەن یەدەگێکی دراوی بەهێزە لە رێگەی سەرچاوەکانی و دەتوانێت خواستیش بۆ کڕینی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا دابینبکات.
راگەیەندراوەکەی پارێزگاری بانکی ناوەندی لەکاتێکدایە، دەنگۆی کەمبوونەوەی پارەی نەختینەیی لە عێراقدا هەیە و ترس هەیە لەوەی گرفت بۆ دابەشکردنی مووچە دروستبکات، چونکە مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بۆ بەشێک لە مووچەخۆرانی عێراق دواکەوت و لە کاتی خۆیدا دابەشنەکرا.
هاوکات، لەبارەی سنووردارکردنی سپیکردنەوەی دۆلار لە وڵاتانی دەرەوەی عێراق عەلی عەلاق دەڵێت، پرۆسەی کارکردن بۆ بەبانکیکردن و پارەدانی ئەلیکترۆنی لە ئاستێکی زۆر باش و پێشکەوتوودایە و دابینکردنی دۆلار بۆ گەشتیاران سەرکەوتووبووە و سەرجەم رێکارە نوێیەکان هۆکاربوون بۆ سنوردارکردنی سپیکردنەوەی دۆلار.