ساڵی رابردوو 9 هەزار و 904 ڕووداوی جۆراوجۆر روویانداوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە، 08-01-2025، سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ئاگرکەوتنەوە و ڕووداوەکانی ساڵی 2024ی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاگەیاند.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی ئاماژەی بەوە دا، کۆی ژمارەی ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان، 9 هەزار و 904 ڕووداو بووە، کۆی گشتیی داتاکانیش بەم شێوەیەن:

کۆی گشتیی ڕووداوەکان: 9904 ڕووداو

ڕووداوەکانی سووتانی پووش و پەڵاش: 4755 ڕووداو

سووتانی ئۆتۆمبێل: 594 ڕووداو

گیانلەدەستدان: 48 ڕووداو

خنکان لەناو ئاو: 94 ڕووداو

کۆی گشتیی ڕزگارکردن: 478 ڕووداو

چالاکیی پشکنین: 85785 ڕووداو

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا