خواست لەسەر خواردنی ماسی زیادبووە و نرخەکەی بەرزبووەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەشاری کەرکوک، زانیاری لەبارەی زیادبوونی نرخی ماسی بەشێوەیەکی بەرچاو دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ دووشەممە8ی کانونی دووەم، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە شاری کەرکوک ڕایگەیاند،” بازاڕی ئەحمەد ئاغا، تایبەتە بە فرۆشتنی ماسی و خواردنە دەریاییەکان و چەندین جۆری جیاواز ماسی تێدایە، کە لە ئێستادا خواست لەسەر خوادنی ماسی زیادبووە و نرخەکەشی بەرزبووەتەوە”.

یەکێک لە خاوەن دوکانەکانی بازاڕەکە لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر ماسی زیاددەبێت و نرخەکەی بەرزبووەتەوە، چونکە حەوزەکانی عێراق داخراوە و لە دەوروبەر بۆمان دێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، ساڵی پار نرخی کیلۆیەک ماسی لە وەرزی زستاندا گەیشتە چوار هەزار و 500 دینار بۆ پێنج هەزار دیناری عێراقی، ئەمساڵ نرخی کیلۆیەک ماسی گەیشتووەتە حەوت بۆ حەوت هەزار و 500 دیناری عێراقی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا