پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی گەشتکردنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات و رایدەگەیێنێت، بڕیارەکە “پێچەوانەی رێکەوتنامە و بنەما نیودەوڵەتیەکانە لە بواری فرۆکەوانی مەدەنیدا و بڕیارێکی سیاسیە.”
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: درێژکردنەوەی ئابلوقەی نارەوای سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ ماوەی شەش مانگی تر ئیدانە دەکەین ئەم بڕیارە ھیچ پاساوێکی یاسایی و ھونەری و خزمەتگوزاری و ئەمنی نیە و پێچەوانەی رێکەوتنامە و بنەما نیودەوڵەتیەکانە لە بواری فرۆکەوانی مەدەنیدا و بڕیارێکی سیاسیە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، “لەھەمان کاتدا نیگەرانین لەئاست بێدەنگی حکومەتی فیدرال و حکومەتی ھەرێم و داوایان لێدەکەین بەراشکاوی ھەڵوێستیان رابگەیەنن و روونی بکەنەوە لەماوەی دوو ساڵدا کە ئابلوقە لەسەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەپێندراوە چ ھەنگاوێکیان ناوە.”
لە بەیاننامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی ھاتووە، لەکاتێکدا چەند لیژنەیەک لە پەرلەمان و حکومەتەوە لەرابوردودا ھاتوونەتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەراپۆرتەکانیاندا سەلماندوویانە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ھیچ گرفتێکی ئەمنی و خزمەتگوزاری و یاسایی نییە.
رۆژی دووشەممە 6ـی کانوونی دووەمی 2025، تورکیا بڕیاریدا کە قەدەغەی گەشتکردن بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تا 6 مانگی دیکە و تا بەرواری 7-6-2025 درێژبکاتەوە.