سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوە و لەبارەی کۆمەڵێک بابەتەوە گفتوگۆیان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە8ی کانونی دووەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دوای کۆبوونەوەکەی نێوانیان رایانگەیاند، جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەبوارە جیاوازەکاندا کردووەتەوە.

ئاماژەیان بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی کۆمەڵێک بابەتی گرنگ لەبارەی ناوچەکەوە کراوە.

هاوکات، جەختیان لە گەشەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکانیان و کارکردن لە بوارەکانی، وەبەرهێنان، گەشتیاری و پیشەسازی، بەمەبەستی پاراستنی بەرژوەندییە ئابوورییەکانی هەردوو وڵات کردەوە.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند،” عێراق ھاوبەشێکی ستراتیژیی گرنگە بۆ ئێران و لەئێستادا، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە باشترین دۆخدایە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا