تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 11 بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێل تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە 11 بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە8ی کانونی دووەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس چاودێرییان خستە سەر تۆمەتبارێک کە لەچەند بنکەیەکی پۆلیس داواکرابوو و سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێلەوە دەستگیربکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبار (هـ، ع، ع) لەدایکبووی 1990 لەچەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە و داواکراوە بەپێی ماددەکانی 444، 446، 289 و 298 لەیاسای سزادان.

جەختیکردەوە، تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و لەسەر چەند تاوانێکی تر سزا دراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا