پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئۆکرانیا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند کە لە ماوەی شەوێکدا 42 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رووسی خستووەتە خوارەوە، بەرپرسێکی ئۆکرانیش دەڵێت کە وڵاتەکەی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر شارەکانی ساراتۆڤ و ئەنگڵسی رووسیا.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری رۆمان بوسارگین، پارێزگاری هەرێم ساراتۆڤەوە بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ئۆکرانیا لە رێگەی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشێکردووەتە سەر شارەکانی ساراتۆڤ و ئەنگڵس هەرێمەکە و زیانی بە دامەزراوە پیشەسازییەکان گەیاندووە.
شاری ئەنگڵس-ی ئەو هەرێمەی باشووری رووسیا و بنکەی فڕۆکە بۆمبهاوێژە ستراتیژییەکانی رووسیای لێیە و تا ئێستا ئەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە کە دامەزراوەکە لەلایەن ئۆکرانیاوە بە ئامانجگیراوە یاخوود نا.
لە لایەکی دیکەوە هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا رایگەیاند کە لە کۆی 64 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن رووسیاوە هەڵدرابوون، 42 فڕۆکەیان خستووەتەخوارەوە و 22 فڕۆکەکەی دیکە کە کەوتوونەتەخواروە، “زیانیان بە ژێرخانی ئابووری و گیانی خەڵک نەگەیاندووە.”
ماوەی نزیکەی سێ ساڵە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەردەوامە، رووسیا بەهۆی درێژبوونەوەی ناکۆکییە سنوورییەکان کە لە ساڵی 2014ەوە لەنێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ درووستبوون و لە دژی بڕیاری چوونە ناو هاوپەیمانیی ناتۆ لەلایەن ئۆکرانیاوە بڕیاری لەشکرکێشیی بۆسەر ئەمەی دووەمیانی راگەیاند.