پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، ئاماری کار و چالاکی ساڵانەی لیژنە هاوبەشەکان ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره تۆماركراوه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رباری زیادبوونی ژمارەی سەردانی لیژنه‌كان سه‌رپێچییه‌كان كه‌میكردووه.
ئەمڕۆ چوارشەممە8ی کانونی دووەم، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” به‌پێی ئه‌و ئامارەی كار و چالاكی رۆژانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له 1ـی1 بۆ 31ـی 12ـی 2024ـدا ئه‌ندامانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان 84 هه‌زار و 694 سه‌ردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه و پشكنینیان بۆ ئه‌و كاڵا‌و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه كردووه، کە له‌لایه‌ن دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت”
ئاماژەی بەوەکرد، ژماره‌ی ئه‌و پسوڵانه‌ی له ساڵی 2024ـدا و له‌كۆی ژماره‌ی سه‌ردانه‌كان شه‌ش هه‌زار و 488 پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆماركردووه، كه به‌راورد به ساڵی رابردوو ژمارەی سه‌رپێچییه‌كان زۆر كه‌میكردووه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوو هه‌زار و 885 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردن ببن، به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی رێكاری یاساییه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
ڕوونیکردەوە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و سه‌رپێچیكردن له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی دیكه‌ی كاركردن، له ساڵی 2024ـدا 246 شوێن داخراون و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان له‌ساڵی رابردودا لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر 477 تۆن و 33 كیلۆگرام كاڵا و شمه‌كی خراپبودا گرتووه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون.
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بڕی ئه‌و غرامه‌ی له‌ئه‌نجامی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن به‌سه‌ر خاوه‌ن شوێنه‌كاندا سه‌پێنراوه 618 ملیۆن و 175 هه‌زار دیناره و به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی به‌شێكه له داهاتی ناوخۆ و ده‌خرێته‌وه سه‌ر بودجه‌ی گشتی.