ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند بڕگەیەک تاوتوێ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی 1ی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانبە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و چەند بڕگەیەك تاوتوێ دەكەن کە یەکێکیان پرسی بە ئەلکترۆنیکردنی ناوەندیی خشتەی مووچەی فەرمانبەرانە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمەوە، لە بڕگەی یەكەمدا راپۆرتێك سەبارەت بە بارودۆخی دارایی ساڵی 2024 لەبەر ڕۆشناییی کۆتا روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بەپێی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە و خشتەكانی تەرخانكراویی هەرێم لە بودجەی فیدراڵ دەخرێتەڕوو.

هەروەها لە بڕگەی دووەمدا راپۆرتێك سەبارەت بە پشتبەستنی ژمارەی كەسیی بێهاوتا (UPN) و ئەنجامی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتریی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی پلاندانان دەخرێتەڕوو.

لە بڕگەی سێیەمدا بەرەپێشچوونەكانی پرۆژەی بەئەلیكترۆنیكردنی ناوەندیی خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم (پرۆژەی سیستەمی پەیرۆڵ)، بە گوێرەی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا