نەوت لەسەروو 77 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت بەهۆی کەمکردنەوەی قەبارەی وەبەرهێنان لە رووسیا و هاوپەیمانیی ئۆپێک، هاوکات بەرزبوونەوەی چاوەڕوانکراوی هەلی کار لە ئەمریکا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 32 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 77 دۆلار و 37 سەنت. هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکیش 42 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 74 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەگوێرەی راپرسییەکی ئاژانسی رۆیتەرز، تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی هاوپەیمانیی ئۆپێک لە مانگی کانوونی یەکەم/12 دابەزیوە، ئەمەش دوای دوو مانگ لە بەرزبوونەوەی. هەروەها بەگوێرەی ئاژانسەکە لە رووسیا لە مانگی کانوونی یەکەمدا تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوت 8 ملیۆن و 971 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، ئەو رێژەیەش لە خوار ئامانجەکانی مۆسکۆوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا