پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران.
ئەمڕۆ چوارشەممە8ی کانونی دووەم، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ سەرۆککۆمار و بەرپرسانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە.
سەردانەکەی سودانی، بەمەبەستی گفتوگۆکردنە لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و باشترکردنیان.
هاوکات، دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان دەبێت.