ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆران، کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ بەشێکی دیکە لە وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە8ی کانونی دووەم، بەپێی بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆران، کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە بڵاوکراوەتەوە وەزارەتەکانی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم، پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)، یەکەی 70 و 80، ب. پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن مووچە وەردەگرن.

ڕۆژی پێنجشەممە2ی کانونی دووەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2024ی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە ڕۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا