لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست جارێکی دیکە دواخرا و بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، رۆژی پێنجشەممە 9ی 1ی 2025 مووچەی مانگی تشرینی دووەم/11ی مامۆستایانی گرێبەست لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
راشیگەیاند، تەمویلی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی 11 “لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.”
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست لە پەروەردەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە ، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە. پاش دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست، ئەو مامۆستایانەی هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسن 500 هەزار وەک مووچە وەردەگرن و ئەوانەشی بڕوانامەی دبلۆمیان هەیە 400 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت.