پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شەپۆلێکی باران بارینی زۆر، بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە و بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەواوە پشوو راگەیەندرا.
ئەمڕۆ سێشەممە7ی کانونی دووەم، بەهۆی ئەو شەپۆلە چڕەی باران بارین، کە پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە، ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە بڕیاری پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە و ناوەندەکانی خوێندنی دا.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی بابل لەبارەی دواخستنی تاقیکردنەوە و پشووەوە سەرپشک کراوە، هەروەها بەوهۆیەوە پەروەردەی ئەبوغرێبیش بڕیاری دا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئەمڕۆ پشوو بێت.