پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی هەڵدێرانەوە کەسێک لە گەلی عەلی بەگ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە7ی کانونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە،” بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە، کە ڕووداوێکی هەڵدێران لە گەلی عەلی بەگ هەیە و کەسێک گیانی لەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بە رەگەز عەرەبە و بەمەبەستی گەشتکردن چووەتە ئەو ناوچەیە.