پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، پێشمەرگەیەک لە کاتی ئەرکی سەربازیی خۆی لە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکانی ناحیەی کانی ماسێ، مینێکی چێندراوی پێیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە شەهیدبووە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، بەداخەوە ئەمڕۆ، 6ی کانوونی دووەمی 2025، محەمەد ئەحمەد مستەفا، پێشمەرگەی فەوجی 1ی لیوای 4ی پیادە لە کاتی ئەرکی سەربازیی خۆی لە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکان لە ناحیەی کانی ماسێ بەهۆی مینێکی کۆنی چێندراو شەهید بوو.
ئەوەشهاتووە، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرخۆشی لەخۆمان و کەس و کارو هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەکەین لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبر و ئارامی بە ئێمە و ماڵبات و کەس و کاری ببەخشێت.