پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاشکرایکرد، لەمانگی داهاتووەوە بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكات، بەمەش كارەبای زیاتر بە هاوڵاتییان دەدرێت.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوو بە تێكڕا 7 بۆ 10 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتییان دراوە، بڕەكەش بەپێی پارێزگاكان گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەتێكڕا لە ناوچە كوێستانییەكان بەهۆی خواستی زۆر لەسەر بەكارهێنانی كارەبا كەمتر بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەمانگی داهاتووەوە بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی خورمەڵە 500 مێگاوات زیاد دەكات ئەوەش وادەكات كە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان زیاتر ببن بەشێوەكی گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا