شەپۆلێکی باران و بەفر بارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەشاری سلێمانی، زانیاری لەبارەی دۆخی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو و بارینی بەفر لە سەنتەری شارەکان دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ دووشەممە6ی کانونی دووەم، محەمەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسی لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” پێشبینیمان کردبوو لە شاخەکان بەفر ببارێت و لە بەشێک لە ناوچەکان بارنێکی کەم ببارێت، بەڵام ئەو کەشە ناسەقامگیرەی دوێنی شەو بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە پێشبینی هیچ کەس و کەشناسێکدا نەبوو، کە بەو شێوەیە بێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی پێشبینییەکانی لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو 11ی کانونی دووەم، شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەبڕی جیاواز باران دەبارێت و لەسەر لوتکەی چیاکانیش ئەگەر بەفربارین هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی پێشبینییەکان لەدوای 15 بۆ 20 مانگ، هەندێک گۆڕانکاری جیاواز لە کەشوهەوادا ڕوودەدات و لە ناوەراست  و کۆتاییەکانی وەرزی زستان ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەکان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا