پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆران، کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە بڵاوکراوەتەوە، سبەینێ کۆمەڵێک وەزارەت مووچە وەردەگرن.
سبەینێ دووشەممە6ی کانونی دووەم، بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆران، کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە بڵاوکراوەتەوە وەزارەتەکانی، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم دابەشدەکرێت.
هاوکات، سبەینێ وەزارەتەکانی، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری و دارایی، مافی مرۆڤ، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، تەندروستی، دارایی و ئابووری مووچەی مانگی 11 وەردەگرن.
ڕۆژی پێنجشەممە2ی کانونی دووەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە، کە بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە5ی کانونی دووەم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد و ڕۆژی چوارشەممە8ی کانونی دووەم، بە کۆمەڵێک وەزارەت کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.