پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وەبەرهێنان ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق بەنیازە 12 ڕێککەوتنی نوێی وەبەرهێنان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان واژۆ بکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە5ی کانونی دووەم، محەمەد نەجار، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وەبەرهێنان ڕایگەیاند،” حکومەت بەنیازە لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا 10 بۆ 12 ڕێککەوتنی نوێی وەربەهێنان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکی و بەڕیتانی و فەرەنسییەکان واژۆ بکات”.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕێککەوتنەکان لە بوارە جیاجیاکاندا دەبێت وەک، کەرتی دابینکردن و خەزنکردنی وزەی کارەبا.
ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەیەکی دیکەی گرنگ بەرهەمهێنانی شیری کۆرپەیە و لەئێستادا کار لەسەر ئەو بابەتە دەکرێت، بۆ بەرهەمهێنانی شیری کۆرپە لە ئاستی ناوخۆیی لە عێراقدا، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەورەی نێودەوڵەتی.