رووانگەی سووری: هەسەدە لە ماوەی دوو رۆژدا 85 چەکداری سەر بە تورکیای کوشتووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری شەڕ و رووبەڕووبوونەکانی دوو رۆژی رابردووی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و چەکدارانی سەر بە تورکیای لە نزیک بەنداوی تشرین بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکە زیاتر لە 80 چەکداری ئەو گرووپانە بە دەستی هەسەدە کوژراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە روانگەکە کە بنکەکەی لە بەریتانیایە رایگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی هەینیەوە لە چەند گوندێکی دەوروبەری مەبنەج شەڕ و پێکدادان روویداوە و بەهۆیەوە 101 کەس کوژراون، کە 85یان چەکداری گرووپەکانی سەر بە تورکیان و 16شیان لە هێزەکانی سوریای دیموکراتن.

لای خۆشیەوە یەکینەکانی شەهید هاروون رایگەیاند، (یەکەی درۆنی هەسەدە)   “هەموو هێرشەکانی بەکرێگیراوانی تورکیا کە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەوانی تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن” بەرپەرچ دراونەتەوە و دەیان کوژراو و برینداریان لێکەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا