پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەبوو محەمەدی سنەیی دەڵێت، تورکیا بۆیە چەکداری عەرەبی سووری لە ململانێکانی لە دژی کورد بەکاردەهێنێت چونکە ”هیچ خوێنێکیان نییە و ئەگەر کوژران ناچار نابێت تا هەتایە مووچەیان بدات.” دەشڵێت تورکیا فشار لە دەستەی تەحریر شام دەکات لە دژی کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان.
ئەبوو محەمەدی سنەیی، کەسایەتیی ئایینی بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “تورکیا فشار دەخاتە سەر ئیدارەی ئێستای سووریا و دەستەی تەحریر شام بۆ رووبەڕوونەوە لەگەڵ کورد لە ئەگەری ئەوەی کە کوردەکانی سووریا رەتیبکەنەوە پەیوەندی بکەن بە سوپای داهاتووی سووریاوە.”
زیادی کرد، “تورکیا پێی خۆش نییە دەستی خۆی پیس ببێت، تورکیا درۆن دەنێرێت بۆ ئەوەی خەڵک لە هەرێمی کوردستان بکوژێت و نایەوێت هیچ کام لە سەربازەکانی بکوژرێن چونکە دەبێت بۆ هەتا هەتایە پارە بدا بە بنەماڵەی کوژراوەکانی، بەپێچەوانەوە ئەو بەکرێگیراوانەی لە سووریا شەڕ بۆ تورکیا دەکەن مانگانە 120 دۆلاریان پێدەدا و ئەگەر بشکوژرێن خوێنیان نادات و هیچ پارەیەک وەک مووچە بۆ بنەماڵەکانیان نابڕێتەوە.”
بە وتەی سنەیی، ئەحمەد شەرع (ئەبوو محەمەدی جۆلانی) تەنها لە رووکار بەڕێوەبەر و بڕیار بەدەستی ئیدارەی نوێی سوریایە و لە راستیدا ئەو “پەیمانی لەگەڵ 25 حزبی چەکدار بەستووە و ئەگەر شتێک بکات دژی ئەوان بێت یەکسەر دووریدەخەنەوە.”
ناوبراو دەشڵێت، “چوونی وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا بەمانای ئەوەیە کە ئەو [محەمەد جۆلانی] متمانەپێکراوی ئەوانە و ئێستا دیدگا و بیروبۆچوونی گۆڕاوە.”