لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕووداوێکی هاتووچۆ، لەسەر ڕێگای سیروان-هەڵەبجە، نزیک بازگەی زەمەقی ڕوویدا و قوربانی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە5ی کانونی دووەم، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سیروان-هەڵەبجە نزیک بازگەی زەمەقی ڕوویدا و لەئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تەکسی و تراکتۆرێک کە بارە لمی پێبووە ڕوویداوە و لە ڕووداوەکەدا، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە ژنێک و دوو پیاو، سێ کەسی دیکەش برینداربوون شۆفێری تەکسییەک، شۆفێری تراکتۆرەکە و سەرنشینێکی تەکسییەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا