پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەچێتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە 8ـی کانوونی دووەمی 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و بەرپرسانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە.
لە راگەیەندراوە خستووەتەڕوو، سەردانەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردنە لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنێتیی پێشخستنیان، هەروەها دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەشێکی دیکەی ئەجێندانیس سەردانەکەی سودانین بۆ ئێران.
سەردانەکەی سودانی پاش ئەوە دێت مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ مەسعود پزیشکیان دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ کۆبووەوە و بەڵێنی پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراقی دا.