پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ڕایگەیاند، وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A سیستەمی کۆن وەستاوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە5ی کانونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بڵاویکردەوە، ” ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە کە وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی جۆری A سیستەمی کۆن وەستاوە و هاوڵاتییان تەنها دەتوانن دوای دانانی نۆرە پاسپۆرتی نوێی ئەلیکترۆنی جۆری B دەربهێنن”.
ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو هاوڵاتییانەی کە لە ماوەی پێشوودا پەنجەمۆریان کردبوو، تەنها وەرگرتنەوەیان مابوو لە پاسپۆرتی جۆری A دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان”.
ڕوونیکردەوە، دانەوەی پاسپۆرتی جۆری A لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێرە لە گەرەکی 32 پارک پشت بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر لە رۆژانی دەوامی فەرمی.