دابەشکردنی مووچەی مانگی 1 لە عێراق دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماڵپەری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەشی وردبینی وەزارەت دەستیان كردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و چاودێری کۆمەڵایەتی .

ماڵپەری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، وەزارەتی دارایی عێراق خانەنشیانی ئاگادار كردۆتەوە، ئەوانەی نامەیان بەدەست گەیشتووە، سەردانی لقەکانی بانک یان ئامێرەکانی ATM لە بەغدا و پارێزگاکان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەی خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی بەتەواوی دابینكراوە.

ڕوونیکردەوە، پارەی پێویست لەبەردەستدایە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 1 و هیچ كێشە و کەموکورتییەك نییە، هەر شتێک پێچەوانەی ئەم زانیارییانە بێت هیچ بنەمایەكی ڕاستیان نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا