پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەسەدە تێكشكاندنی هێرشێكی گروپە چەكدارەكانی بۆسەر بەنداوی تشرین و دەوروبەری راگەیاندو دەڵێت، چەكدارەكان دەیان كوژراو و برینداریان هەبووە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویكردەوە، هێرشی گروپە چەكدارەكان بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بووە، بەڵام شەڕڤانان بەرپەرچی هێرشەكەیان داونەتەوە و زیانی گەورەیان پێگەیاندوون.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ئاماژەی بەوەشكردووە، هەموو هێرشەكانی سەر ناوچەكانی رۆژهەڵات و باشوری مەنبج و باكوری بەنداوی تشرینیان تێكشكاندووە و چەكدارەكان دەیان كوژراو و برینداریان هەبووە.