پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر ڕێگای کەلار-کفری ئۆتۆمبێلێکی جۆری سێنترا وەرگەڕا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە،” ئەمشەو شەممە4ی کانونی دووەم، لەسەر ڕێگای کەلار-کفری نزیک گوندی (وەلی هەییەر) ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سێنترا کە بەئاراستەی قەزای کفری ڕۆیشتووە وەگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو”.
ئاماژەی بەوەکرد، بریندارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی لە قەزای کفری گواسترایەوە.
ڕوونیکردەوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.