چوار کەس بە تۆمەتی تیرۆرستی دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

بەرێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر بەدەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، چوار کەس بە تۆمەتی تیرۆریستی دەستگیردەکەن، کە بە ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکرابوون.

ئەمڕۆ شەممە 4/1/2025، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” لەئەنجامی هەماهەنگی ئەمنی نێوان شانەی دژە تیرۆر لەدەزگای ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش لە هەرێمی کوردستان، توانییان چوار تیرۆریستی داواکراو بەپێی ماددەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیربکەن”.

ئاماژەی بەوەکرد،” لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە  تیرۆرستەکان بە ناسنامەی ساختەوە هاتوچۆیان کردووە و دوو کەسیان لە شوێنێکدا وەک تەکنیککار کاریان کردووە، کە بە (دەسەڵاتی گەشەپێدان و پیشەسازی سەربازی) ناسراوە و سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعشن لە پارێزگای ئەنبار”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، دوو تۆمەتبارەکەی دیکە لە  نەینەوا و دیجلەن و بەشدارییان لە هێرشە تیرۆریستییە راستەوخۆکاندا دژی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی بێتاوان کردووە”.

هاوکات، تۆمەتبارەکان رەوانەی دادگا تایبەتمەندەکان کراون، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست و وەرگرتنی سزا بەپێی یاسا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا